کوردستانی

وەزیری پەروەردە لەسەر رووداوەكەی نەخۆشخانەی كەركوك هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە لەسەر رووداوەكەی نەخۆشخانەی كەركوك هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی رووداوەكەی نەخۆشخانەی گشتی كەركوك كە هاوسەری مامۆستایەكی بەشی كورد لە شاری كەركوك بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشكەكان گیانی لە دەستدا، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەسەر خەتین بۆ سزادانی ئەوانەی كەمتەرخەم بوون.

ئالان حەمەسەعید، لە راگەیەندراوێكدا نوسیویەتی "بە‌دوای ئەم كەیسەدا دەچم و دە‌ستبە‌رداری نابم، هە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ مامۆستا محەمەد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌، ئامادە‌یم دە‌ربڕیووە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ بریكارە‌ یاساییەكانم رابسپێرم هاوكاری بن لە رووی یاساییەوە".

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…
ڕاگە‌یە‌ندراوێك لە‌ وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستانە‌وە‌:
پاش ئە‌وە‌ی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیە‌كی ناخ هە‌ژێن دوور لەهەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایە‌وە‌ كە‌ تیایدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان (خوێندنی كوردی) لە‌ پارێزگای كە‌ركوك بە‌ كە‌لە‌پچە‌كراوی بە‌ بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و لەكاتێكدا خێزانە‌كە‌ی بە‌ناوی (منی) بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محەمەد و خانەوادەی كۆچكردوو (منی) خان، بە‌ پێویستی دە‌زانم بە‌ هە‌موولایە‌كی ڕابگە‌یە‌نم:

۱ـ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم هە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ. لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێز وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی فیدڕاڵ قسە‌م كردو داوای تە‌داخولی خێرام لێكرد لە‌ ڕێگای وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی حكومە‌تی عیراقی فیدڕاڵەوە. سوپاسیان دە‌كە‌م بە‌ تایبە‌ت بە‌ڕێز (عەلی حەمید) وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی عیراق كە‌ تا ئێستا (۳) جار پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنیمان ئە‌نجام داوە‌ پێكە‌وە‌ و هاوكار بووە‌ و بابە‌تە‌كە‌ی گە‌یاند بە‌ بە‌ڕێز وە‌زیری تە‌ندروستی عیراقی فیدڕاڵ و بڕیاری بەدواداچونی جدییان داوە.
۲- بە‌دوای ئەم كەیسەدا دەچم و دە‌ستبە‌رداری نابم، هە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ بە‌ڕێز مامۆستا محەمەد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌. ئامادە‌یم دە‌ربڕیووە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ بریكارە‌ یاساییەكانم ڕابسپێرم هاوكاری بن لە رووی یاساییەوە . ئە‌گە‌ر مامۆستا محەمەدیش داوای یاسایی تۆماربكات هە‌موو پاڵپشتیە‌كی دە‌كە‌م و ئە‌وە‌ی پێویست بێت لەهەموو ڕوویەكەوە بۆی ئە‌نجام دە‌دە‌م.
۳- بە‌ مامۆستا محەمەد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتووە‌ ئە‌وان تە‌نها نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ بە‌ڕێز كاك مسرور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات.

ئالان حمە‌سعید صالح
وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌
٢٠٢٠/٧/١٦

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan