کوردستانی
هەسەدە روونكردنەوە لەسەر تەقینەوەكەی حەسەكە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان روویداو ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریاش دەڵێت، تەقینەوەكە لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی روویداوه، دەشڵێت، بە هەموو شێوەیەك رەتی دەكەینەوە كە دەوترێت كاری تیرۆرستی و مووشەك باران بووە.
فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو تەقینەوەی شاری حەسەكە، تەقینەوەی تیرۆرستی و موشەك نەبووە، بەڵكو تەقینەوەكە لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی كۆكراوەی كۆن روویداوە و هۆكارەكەشی شۆرتی كارەبا بووە".
باسی لەوەشكرد "بەهۆی ئەو تەقینەوەیە هەشت لە چەكدارانی هێزەكانی سوریای دیموكرات برینداربوون، بەڵام برینەكانیان سوكە و قورس نییە، رەتیشی دەكەینەوە كە دەوترێت كاری تیرۆرستی بووە".
ه،ع

بیروڕا