کوردستانی
نرخی نەوت و كاریگەری لەسەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاری بۆرسە دابەزینی تۆماركرد دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە نرخەكەی بەرزبووەوە، دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی رابردوو كاریگەری تەواوی هەبووە لەسەر رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا، چونكە بەغدا پێی وایە نرخی نەوت دابەزیووە و ناتوانن ئەو پارەیە بدەنە هەرێم كە داوای دەكات.
ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكاندا بە 43 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و بەراورد بە رۆژی رابردوو دابەزینی تۆماركردووە ، هەروەها، نەوتی جۆری خاو ئەمریكی بە 40 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
ئەو دابەزینی نرخی نەوتە كاریگەری لەسەر رێكنەكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق كردووە، چونكە بەغدا لە ئێستادا بەهۆی خراپی دۆخی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕێووە و هەرێمیش داوای رێككەوتن لە بەغدا دەكات.

بیروڕا