کوردستانی

هونەرمەندێك بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونەرمەندێك بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا-

دوای چەند رۆژێك تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هونەرمەندی بواری نواندن سەڵاح پەرچەم گیانی لە دەستدا، پێشتریش خۆی باسی لەوەكردبوو كە تووشی ڤایرۆسەكە بووە و تەندروستی باش نییە.

سەلاح پەرچەم بلباس، هونەرمەندی بواری نواندن، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك دەبێت تووشی كۆرۆنا بووە و لە كۆتا نوسینی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك باسی لە نەخۆشییەكە و نا جێگری تەندروستی خۆی كردبوو.

بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەستدا، دوایین كاری هونەریش كە بەشداری تێداكردووە، درامای مقۆمقۆ بوو كە شەوانی هەینی لە كەناڵی سپێدەوە پەخش دەكرا.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan