عیراقی
ئەم رێژە زۆرەی فەرمانبەران بندیوارن و دوو مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند 10%ی فەرمانبەران بندیوارن و دوو مووچە وەردەگرن، ئاماژە بەوەش دەكات بارودۆخی ئابووریی وڵاتەكەی خراپە و رزگاربوون لە گەندەڵیش ئاسان نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند "بارودۆخی ئابووری خراپە و كاردەكەین بۆ باشتركردنی ئەویش لەڕێگەی سەرچاوە نانەوتییەكانەوە"، ئاماژەی بەوەشكرد "زیاتر لە 10%ی فەرمانبەرانی عیراق بندیوارن یان دوو مووچە وەردەگرن".
عەللاوی ئەوەشی وتووە "سەرۆكی ئێستای حكومەت ناتوانێت بەسەر ئەوەدا تێپەڕێت كە تووشی عیراق بووە، بارودۆخەكە قورسە و مستەفا كازمی توانای چارەسەركردنی تەواوەتی نییە".
وەزیری دارایی عیراق باسی لەوەشكرد "حكومەت بە هەموو هێزیەوە و لە سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتدا رووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە"، ئەوەشی روونكردەوە "بارودۆخی ئابووری خراپە و حكومەت بەو ئاراستەیە كاردەكات كەوا ئابووریی عیراق لەڕێگەی سەرچاوە نانەوتییەكانەوە بەهێز بكات".
خ.غ