کوردستانی

لەماوەی دوو هەفتەدا نزیکەی 30 هاوڵاتی کورد دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەماوەی دوو هەفتەدا نزیکەی 30 هاوڵاتی کورد دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەر رۆژی دوو هاوڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، بەمەش لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا نزیکەی 30 کەس دەستگیرکراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 4ی تەموزی 2020 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاوڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی "سەید کامیل ئەحمەدی" دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید کامیل ئەحمەدی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و دوایی دوو حەفتە چارەنووسی هێشتا نادیارە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی تەموز  (15 ڕۆژ)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لانیکەم 30 هاوڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، لە شاری شنۆ 8 هاووڵاتی، لە شاری مەهاباد 6 هاوڵاتی، لە شاری بۆکان 4 هاووڵاتی، لە شاری پیرانشار 3 هاوڵاتی، لە شاری سەردەشت 2 هاووڵاتی و لە شارەکانی شاباد، جوانڕۆ، کرماشان، نەغەدە، مەریوان، سەقز و سنە هەر کام یەک هاووڵاتی دەستبەسەر کراون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan