کوردستانی
گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە و فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لیژنەی باڵای تەندروستی نیشتیمانی عیراق رایدەگەیەنێت 23ی مانگ فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای تەندروستی نیشتیمانی عیراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە 23ی تەموزی 2020 لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە دوای جەژنی قوربان قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت و مۆڵ و فڕۆکەخانە و چەند بەندەرێک بکرێنەوە، هەروەها بڕیار درا کردنەوەی ئەم شوێنانە بە مەرجە تەندروستییەکانەوە بێت.
هەروەها تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەبێت رێنمایی و بڕیار لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراقەوە وەربگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "مادەم ئەو بڕیارە دراوە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی نیشتیمانی عیراق ئاوا ئێمەش دراسەی ئەو بڕیارە دەکەین و ئامادەکاری دەکەین بۆ دەستپێکردنەوە گەشتەکان".
س.س

بیروڕا