جیهانی

دۆناڵد ترەمپ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوورخستەوە لەکارەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆناڵد ترەمپ  به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوورخستەوە لەکارەکەی
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمریکا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌، ئاماژەی بەوەشکرد لە داهاتوویەکی نزیکدا پۆستێکی نوێی پێدەدرێت.

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا له‌ تویتێكدا نووسیویەتی "براد پارسكه‌یلی له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخستووه‌ته‌وه‌ و له‌بری ئه‌و، بێڵ ستیبیینی جێگری، پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە "براد پارسكه‌یل له‌ تیمی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا، پۆستێكی نوێ وه‌رده‌گرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە، هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی ئەمەریكا لە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020 بەڕێوەدەچێت و ئەمریکییەکان ئەم هەڵبژاردنەیان زۆر بەلاوە گرنگە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان