گێتی

مامۆستایەكی زانكۆ: بەڕێژەی %91 ترەمپ هەڵبژاردنەكان دەباتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایەكی زانكۆ: بەڕێژەی %91 ترەمپ هەڵبژاردنەكان دەباتەوە
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- 

هیلمۆت نۆربۆس، مامۆستای زانستە سیاسیەكان لە زانكۆی ستۆنی برۆك رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێژەی %91 هەلی بردنەوەی هەیە لە هەڵبژاردنەكانی 3ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ. 

نۆربۆس بە پێگەی میدییتی ئەمریكی راگەیاندووە:" لە سەر بنەمای ئەو نمونەیەی كە پێشبینی پێدەكەم بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بەڕێژەی %91 براوە دەبێت". نۆربۆس ئەو رێژەیەی لەسەر بنەمای نمونەیەك راگەیاندووە كە وەك پێشبینیكردنێك دێت بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و پێشتر لە كۆی پێشبینیەكانی بۆ 6 هەڵبژاردن 5 یان راست دەرچوون.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو نممونەیە لە ساڵی 1912وە پێشبینیەكانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەخاتەڕوو و لە كۆی پێشبینیەكانی بۆ 27 هەڵبژاردن، 25 پێشبینیان راست دەرچوون، ئەو نمونەیەش لە ساڵی 1996 وە لەلایەن نۆربۆسەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

شێوازی كاركردنی ئەو نمونەیە لەسەر دیاریكردنی توانای پاڵیوراوە لە كاتی پێشبڕكێ سەرەتاییەكان بۆ بوون بە پاڵێوراوی رەسمی لەلایەن حزبەكەیەوە و هەروەها رۆڵی پاڵیوراوەكە لە  جێهێشتنی كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكە لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا. نۆربۆس ئەوەشی رایگەیاند: ئەو نمونەیە لەسەر بنەمای رۆڵی پاڵێوراوەكە دیاریدەكات كێ براوە دەبێت لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا.

شایەنی باسە، جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و پاڵێوراوی پاڵپشتیكراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا  لەیەكەم پێشبڕكێی هەڵبژاردنی لەلایەن حزبەكەیەوە بۆ سەركایەتی ئەمریكا لە ویلایەتی ئۆهایۆ و هامبشیەر دۆڕا.

نۆربۆس ئاماژەی بەوەشكردووە: لەكاتێكدا هەموو پێشبینی و راپرسیەكان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی 2016 دا دڵنیاییان دەدا لە سەركەوتنی هیلاری كلینتۆن كەچی راست دەرنەچوون، بەڵام ئێمە پێشبینیمانكرد كە ترەمپ سەركەوتوو دەبێت و هەرواش بوو.

ئاشكرایە لە ئێستادا زۆربەی راپرسی و ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە ترەمپ شكست دەهێنێت لەبەرانبەر بایدن و هۆكارەكەشی بەزۆری بۆ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەگەڕێننەوە.

پیشبنیەكانی ئۆكسۆفۆرد ئیكۆنۆمیكس سەبارەت بە هەڵبژاردنە نیشتمانیەكانی ئەمریكا دەڵێت: دۆنالد ترەمپ تووشی شكستێكی میژووی دەبێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەهۆی هاتنی كۆرۆناوە كە دابەزینی ئابووری بەدواداهات.
 
هەروەها رۆژنامەی واشنتن پۆست پێشبینی ئەوەیكردووە كە ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو %24 ی دەنگەكانی دەستەی هەڵبژاردن ناهێنێت بەومەرجەی ئابووری بەوشێوەیە بەردەوام روو لەدابەزین بكات.

لە ئێستادا تاكە شتێك كە زۆربەی راپرسیەكان لەسەری كۆكن ئەوەیە هەڵبژاردنەكان دەوەستێتە سەر سەركردایەتیكردنی ئەمریكا لەلایەن ترەمپەوە لە ماوەی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و كاریگەری قەیرانی تەندرووستی گشتی و ئابووری لەچەند مانگی پێش هەڵبژاردنەكان.
بڕیارە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە رۆژی سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2020 ئەنجابدرێت كە ئەوە 59 یەمین هەڵبژاردنە كە هەر 4 ساڵ جارێك ئەنجان دەدرێت لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
خ. غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان