عیراقی

عیراق دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکاتەوە بۆ ئەم وڵاتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکاتەوە بۆ ئەم وڵاتە
مەودا میدیا-

وەزارەتی وزە و سەرچاوە کانزاییەکانی ئوردن رایدەگەیەنێت هەناردەکردنی نەوتی عیراق بۆ ئوردن دەستیپێکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە عیراق راگیرابوو.
 
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی وزە و سەرچاوە کانزاییەکانی ئوردن رایگەیاند "دوێنێ چوارشەممە رێککەوتنی کۆتاییان لەگەڵ بەغدا واژووکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت".
 
 وەزارەتی وزە و سەرچاوە کانزاییەکانی ئوردن ئاماژەی بەوەشکردووە "تەنکەرەکانی گواستنەوەی نەوت سەرەیان گرتووە بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ ئوردن".
 
جێگای ئاماژەیە، ئوردن رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە عیراقەوە هاوردە دەکات، رۆژانەش پێویستی بە 150 هەزار بەرمیل نەوتە، بەڵام ماوەیەکە بەهۆی رێکارەکانی تایبەتی کۆرۆناوە هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتی ئوردن راگیرابوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان