کوردستانی

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە شاری هەولێر، سەردانەکەی بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێکی گرنگە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کەمێک پێش ئێستا گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا، بڕیارە سبەی چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی گرنگ لە هەولێر ئەنجام بدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لۆدریان ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبووەوە.
Qaiwan
Qaiwan