کوردستانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی کارمەندانی تەندروستی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تەندروستیی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاكو 14ی تەموز 85 فەرمانبەر و كارمەندی تەندروستی گەرمیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، ئاماژە بەوەشکراوە ژمارەیەك لەو توشبوانە چاكبوونەتەوە و ژمارەیەكی تریشیان لە قۆناغی چارەسەر و چاكبوونەوەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی گەرمیان ئاشکرای کردووە "تاكو بەرواری 14ی تەموز 85 فەرمانبەر و كارمەندی تەندروستیی گەرمیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دوان لەو تووشبووانەش گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشداوە "بەپێی دواین ئاماری ئامادەكراو (85) فەرمانبەر و كارمەندی تەندروستی گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو رێژەیە (73) لە رەگەزی نێرن و (12) لە رەگەزی مێ".
ئەوەش خراوەتەڕوو "هەربەپێی ئەو ئامارە (53) تووشبوو كارمەندی تەندروستین بە ناونیشانی جیاوازی پیشەییەوە، هەروەك (17) توشبویان كارمەندی ئیداریین و (9) تووشبوویان كارمەندی خزمەتگوزاریین و (6) توشبوشیان پزیشكن".
لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوەش هاتووە "ژمارەیەك لەو تووشبووانە چاكبوونەتەوە و ژمارەیەكی تریشیان لە قۆناغی چارەسەر و چاكبوونەوەن".
بیروڕا