کوردستانی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەم دوو ناوچەیەی هەرێم بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامی قه‌زای سۆران رایدەگەیەنێت له سنووری هه‌ردوو قه‌زای سۆران و ره‌واندز 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکرا لە هەردوو قەزاکە.
قایمقامی قه‌زای سۆران رایدەگەیەنێت له سنووری هه‌ردوو قه‌زای سۆران و ره‌واندز 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکرا لە هەردوو قەزاکە.
كرمانج عزه‌ت، قایمقامی قەزای سۆران له لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه ئاشکرای کردووە "له 24 كاتژمێری رابردوودا 83 پشكنین كراوه و 26 كه‌س وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون".
قایمقامی قەزای سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌و 26 كه‌سه، 13یان له قه‌زای ره‌واندزن و 13ی دیكه‌یان له قه‌زای سۆرانن".
س.س
بیروڕا



