ئابووری
ئاستی قەرزی جیهان بەهۆی كۆرۆناوە گەیشتووەتە 258 ترلیۆن دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی دارایی لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا قەرزە جیهانییەكان گەیشتووەتە 258 ترلیۆن دۆلار، ئەویش بەهۆی وەستانی چالاكییە ئابورییەكان دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاماژە بەوەشدەكات قەرزەكانی جیهان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.
ئەو پەیمانگەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو" قەرزەكان بۆ یەكەمجارە لە جیهان بەوشێوەیە بەرزببنەوە، بە شێوەیەك گەیشتووەتە %331 كە ئەوەش بەرزترین ئاستی پێوانەییە.
پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی داریی راشیگەیاندووە، ئەو قەرزانەی ئێستا لە جیهان كەڵەكەبوون، بەشێوەیەكە لە ساڵی 2015 و 2019 ش جیهان بەخۆیەوە نەبینیوە، قەرزەكانیش لەدوای مانگی سێی ئەمساڵەوە زیاتر لەسەر حكومەت و كۆمپانیا و دامودەزگا ئابورییەكان بەشێوەیەكی خێرا بەرزبوونەتەوە، بەڵام وەك راپۆرتی پەیمانگەكە ئاماژەی پێداوە قەرزەكان %92 یان لەبواری وەبەرهێناندان.
س.ج