کوردستانی
سلێمانی- دوو تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ مەودا میدیا نێردراوە، ئاماژە بەوەدەكات، دوو تۆمەتباریان لە سلێمانی دەستگیركردووە كە لە دۆسیەی كوشتنی گەنجێك تێوەگلاون.
لە راگەیەندراوەكەی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی لە شەوی 16 ی ئەم مانگەدا لە گەڕەكی هەواری شار بەهۆی رووداوێكی تەقەكردنەوە گەنجێك برینداركراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و بنكەی پۆلیسی هەواری شاری ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی بكوژان و دەستگیركردنیان.
هەر بەپێی ئەو راگەیەندراوە،توانراوە لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو دوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش گیراوە بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتباران بووە.
دەقی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بكوژانی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵیان دەستگیر كرد .
شەوی 16-7-2020 ، لە گەڕەكی هەواری شاری لەشاری سلێمانی بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی ( س ، م ،ع ) بریندار بوو و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گەنجەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەمید ئاسۆ شێخ تەها ،بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو بنكەی پۆلیسی هەواری شاری ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی بكوژان و دەستگیركردنیان ، توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو دوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتباران بووە.
لەئێستادا تۆمەتباران كە كوردی دانیشتوی شاری سلێمانین :
(پ ، ف ، ك ) لە دایكبوی 1999
(ڕ ،أ ، ف) لەدایكبووی 1990
بەبِریاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
س.ج

بیروڕا