کوردستانی

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی كۆبوەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی كۆبوەوە
مەودا میدیا-

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەهەولێر پێشوازی لە جان ئیف لۆدەریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كرد كە بەسەردانێك لەگەڵ وەفدێكی یاوەری لە هەولێرە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا شەوی رابردوو سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی پێشوازیكرا، ئەمڕۆش دوای ئەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەولێر كۆبوویەوە.

لە سەردانەكەیدا جان ئیف لۆدەریان پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و چەند پرۆژەیەكیشی لە شارەكانی هەرێم راگەیاند، وتیشی بەمزووانە هاوكاری تەندروستی دەگەیەننە هەرێم.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan