گشتی

ماسییەك راو دەكرێت كە شێوەی دەموچاوی وەك مرۆڤە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماسییەك راو دەكرێت كە شێوەی دەموچاوی وەك مرۆڤە
مەودا میدیا-

لە رووداوێكی دەگمەن و سەیردا، كە بووەتەهۆی سەرسوڕمانی ملیۆنان كەس لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، ماسییەك لە مالیزیا لەلایەن راوچییەكەوە راوكراوە، كە دەموچاوی ماسییەكە لە دەموچاوی مرۆڤ دەچێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "میترۆ" ی بەریتانی، چیرۆكەكە كاتێك دەستیپێكردووە، كەسێك لە تویتەر وێنەی ماسییەكەی بڵاوكردووەتەوە كە شێوەی دەموچاوی لە مرۆڤ دەچێت، دواتر وێنەكە هاوشێوەی خێرایی بڵاووبوونەوەی ڤایرۆس لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوویەوە.

ماسییەكە دەم و ددان و لێوەكانی بەتەواوی هاوشێوەی دەموچاوی مرۆڤە، ئەمەش وایلێكردووە دەموچاوی بە دەموچاوی مرۆڤ بچوێندرێت لەلایەن بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و زۆرترین جار بڵاوبكرێتەوە.

میدیا ناوخۆییەكانی مالیزیاش بڵاویانكردووەتەوە، ئەو ماسییە لە جۆری "زناد" ە و یەكێكە لە 40 جۆرە ناسراوەكەی ماسی، هەرچەندە ئەو ماسییە دڕندەیە و راوكردنی قورسە، بەڵام  راودەكرێت تا لە حەوزی ماسیدا بۆ جوانی و كاتبەسەربردن دابنرێت جگە لەوەی رەنگە جوانەكەشی هۆكارە بۆ گرانی و بەناوبانگبوونەكەی. 
س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان