ئابووری

نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نزم بوەوە، دوای ئەوەی دوێنێ نرخەكەی بەرزبوویەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 40 دۆلار و 71 سەنت.

دابەزینی ئەمجارەی نرخی نەوت بەرێژەیەكی زۆر كەم بوو، ئەمەش لەماوەی چەند رۆژێكدا ئاساییە كە نرخی نەوت داببەزێت یاخود بەرزببێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە بەهۆی ترس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێوشوێنەكانی نرخی نەوت جێگیر نییە و بەردەوام بەپێی دۆخی جیهان بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.

هەرێمی كوردستان و عیراق، بۆ داهات پشت بە نرخی نەوت دەبەستن، بۆیە هەر دابەزینێكی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەریان، بەو پێیەی لە سەدا 90 پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بۆ دابەشكردنی مووچە.

س.ج
Qaiwan
Qaiwan