جیهانی

بەریتانیا لە كۆتایدا بڕیاریدا بوكەكەی داعش وەربگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەریتانیا لە كۆتایدا بڕیاریدا بوكەكەی داعش وەربگرێتەوە
مەودا میدیا-

دادوەرانی دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاریاندا شەمیمە بیگوم وەربگرنەوە، كە یەكێكە لە ژنە بیانیەكانی ناو داعش و بە بوكەكەی داعش ناسراوە.

بڕیاری دادگای بەریتانیا لەكاتێكدایە، پێشتر بڕیاردرابوو رەگەزنامەی بەریتانی لە شەمیمە وەربگیرێتەوە، بە تۆمەتی ئەوەی چووەتە سوریا و لە ریزی چەكدارانی داعش دا بووە، هەروەها لەرێگەی بانگەشەوە كاری بۆ ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە كردووە.

ئەم بڕیارە تەنها بوكەكەی داعشی نەگرتووەتەوە، بەڵكو دوو ژنی دیكە كە رەگەزنامەی بەریتانییان هەیە بە هەمانشێوە ئەو وڵاتە بڕیاریداوە وەریان بگرێتەوە و لە وڵاتەكەی خۆی دادگاییان بكات.

شەمیمە بیگۆم خاوەنی سێ منداڵە لە هاوسەرە داعشەكەی، كە ئەویش كەسێكی بەڕەگەز هۆڵەندییە بەناوی یاگو ریدیك، بەڵام منداڵەكانی هێشتا لە كەمپی هۆلن لە رۆژئاوای كوردستان.

بەپێی بڕیارەكە بێت، شەمیمەی 20 ساڵ تا كاتی تەواوبوونی دادگاییەكەی بڕیاری لێسەندنەوەی رەگەزنامە بەریتانیەكەی رادەگیرێت، چونكە ئەوكاتەی چووەتە ناو داعش تەمەنی نەبووە بە هەژدە ساڵ.

س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان