عیراقی

سێ چەکداری داعش دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ چەکداری داعش دەستگیرکران
مەودا میدیا-

 ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیركردنی سێ چەكداری داعش و دەستبەسەرداگرتنی دوو حەشارگەی لە پارێزگای كەركوك راگەیاند، بەپێی راگەیێندراوەكە، چەكدارە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا ناوە كە سەر بە داعشن.
 
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە "لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی ئەمنی و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2020 هێزێكی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری لە قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركووك سێ چەكداری داعشیان دەستگیركرد، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی دوو حەشارگە لە قەزاكە كە ژمارەیەك بۆمب، جلوبەرگی جۆراوجۆر، بڕێك چەك و تەقەمەنییان تێدابوو".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "چەكدارە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا ناوە كە سەر بە داعشن و لە ژمارەیەك كردەوەی تیرۆریستی دژی هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی سڤیل بەشدارییان كردووە، پێشتریش لەلایەن دادگاوە بەگوێرەی یاسای 4ی تیرۆر یاداشتنامەی دەستگیركردنیان لەدژ دەركراوە و دوای تۆماركردنی گوتەكانیان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان