عیراقی

ئەمەریكا دەیەوێت عیراق كارەبا لە وڵاتانی كەنداو رابكێشێت لەجیاتی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا دەیەوێت عیراق كارەبا لە وڵاتانی كەنداو رابكێشێت لەجیاتی ئێران
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەسەر داوای ئەمەریكا، گفتوگۆیان لەگەڵ ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەستپێكردووە تا بڕی پێویست كارەبا لەو وڵاتانەوە رابكێشن، بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوەیەكی ئۆنلاین لەنێوان عیراق و وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا بەڕێوەچووە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عیراقدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمریكا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی پرۆژەكە بكات و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەیەك بۆ سەرپەرشتی پرۆژەی راكێشانی كارەبا لە كەنداوەوە بۆ عیراق پێكهێندراوە.

لە عیراق كێشەی كەمی كارەبا هەیە بەتایبەت لە چەند پارێزگایەكی باشوور، وەك وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی پێداوە بە پێكهێنانی ئەو پرۆژەیە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت.

جێی ئاماژەیە پێشتر عیراق بەشێكی زۆری ئەو كارەبایەی پێویستی بوو لە ئێرانەوە رایدەكێشا.

س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان