کوردستانی

پەكەكە: پێنج ئەندامی تیمە تایبەتەكانی توركیا كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەكەكە: پێنج ئەندامی تیمە تایبەتەكانی توركیا كوژران
مەودا میدیا-

 باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند،لە ناوچەی قلەبانی شرناخ چالاكییان ئەنجامداوە و تێیدا پێنج ئەندامی تیمە تایبەتەكانی سوپای توركیا كوژراون.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، كە باڵی سەربازی پەكەكەیە رایگەیاندووە" هێزەكانمان لە نێوان گوندەكانی ئۆسیان و ئاقرێ سەربە ناوچەی قلەبانی شرناخ، تیمە تایبەتەكانی سوپای توركیان كە ماوەیەك بوو لە هەرێمەكە دەسووڕانەوە، خستە ژێر كۆنترۆڵەوە، تیمەكانی دوژمن ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە كاتژمێر ١١:٠٠ی شەو، لە گردی شەهید كاراهان لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و لە نزیكەوە لە مۆڵگە و حەشارگەكانیان درا".

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە" لە ئەنجامدا دوو مۆڵگە و چادرێكیان خاپوركردووە، ئەوەندەی بۆمان ڕوون بووەتەوە پێنج ئەندامی تیمە تایبەتەكان سزادراون، هێزەكانمان هەروەها ویستگەیەكی ڕاداریان لەسەر گردەكە كردە ئامانج و تێكیاندا".

باڵی سەربازی پەكەكە ئاشكراشیكردووە" ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەك فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا، مەیدانی ئەشكەوتی برینداران لە زاپ و زۆزانی ڕۆتێ لە گۆشینی هەرێمی خواكورك بۆردوومانكرد، بەهۆی بۆردوومانەكانەوە هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوت.

س.ج


Qaiwan
Qaiwan