جیهانی

میسر و سعودیە هۆزەكانی لیبیا دژی توركیا رێكدەخەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسر و سعودیە هۆزەكانی لیبیا دژی توركیا رێكدەخەن
مەودا میدیا-

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر، رایگەیاند وەزیرانی دەرەوەی میسر و سعودییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە دژایەتی دەستێوەردانی دەرەکی لە لیبیا کردووەتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە عەشیرەتەکانی لیبیا پێشوازییان لە دەستێوەردانی عەرەبی بۆ رووبەڕووبوونەوەی فراوانخوازییەکانی   تورکیا لە وڵاتەکەیان کردووە.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، ئەحمەد حافز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاندووە" سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر و شازادە فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، کە دوێنێ ئەنجامیانداوە جەختیان لە دژایەتیی وڵاتەکانیان لە دەستوەردانی دەرەکی لە لیبیا کردووەتەوە".

ئەحمەد حافز، هەروەها باسی لەوە کردووە کە هەر دوو وڵات جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە پێکەوە رووبەڕووی ئەو مەترسیانە دەبنەوە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکانیان دەکات، بە تایبەتی هاوئاهەنگییان هەبێت بۆ ئەو هەڕەشانەی لە ئەنجامی هەبوون و دەستێوەردانی بیانی لە وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.

بە وتەی ئەحمەد حافز، میسر و سعودیە کۆکن لەسەر ئەوەی کردەوەی توندیان هەبێت بەرامبەر هێنان و جێگیرکردنی میلیشیا بیانییەکان لەناو لیبیا لەلایەن وڵاتە بیانییەکانەوە، پشتیوانی خۆشیان دووپات کردووەتەوە لە دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی لیبیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی بەرلین.

لەلایەکی دیکەشەوە، هەر دوێنێ، سەرۆک عەشیرەتەکانی لیبیا ، جەختیان لە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا بۆ گۆڕینی دیموگرافیای لیبیا کردووەتەوە داوایان کردووە گەلی لیبیا بۆ وەدەرنانی ‘عوسمانییە داگیرکەرەکان‌ لە وڵاتەکەیان یەکدەنگ و یەکڕیزبن.

سەرۆک عەشیرەتەکانی لیبیا هەروەها پێشوازییان لە دەستێوەردانی میسری و عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ فراوانخوازییەکانی  تورکیا لە وڵاتەکەیان کردووەتەوە.

هەر دوێنێ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکانی لیبیا، رایگەیاندبوو: ئەگەر میسر دەستێوەردانی کێشەی لیبیا بکات، هاوکێشە سەربازییەکان بە خێرایی و بە توندی دەگۆڕدرێت، میسر بۆ ئەوەی لیبیا نەبێتە ناوەندێکی تیرۆر بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەستێوەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد