جیهانی

هەسەدە بە هاوكاری هاوپەیمانان قۆناغی دووەمی "لەناوبردنی تیرۆر" دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە بە هاوكاری هاوپەیمانان قۆناغی دووەمی  "لەناوبردنی تیرۆر" دەستپێدەكات
مەودا میدیا-

 هێزەکانی سوریای دیموکرات، قۆناغی دووەمی هەنگاوی “لەناوبردنی تیرۆر”ی دژی شانەکانی   داعش لە هەرێمی دێرەزۆر، راگەیاند.

لەو بارەیەوە  ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتووە" هێزەکانمان بەیانی ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆریان دژی شانەکانی  داعش لە هەرێمی دێرەزۆر، دەستپێکرد".

هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە" ئەم هەنگاوەمان لەسەر داخوازی هاوڵاتیان و سەرۆک عەشیرەتەکانی هەرێمەکە بوو، دژی ئەو چەكدارانەی ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی هێرشەکانی  داعش دژی هاوڵاتیانی مەدەنی زیادی کردووە".

لە کۆتاییشدا هاتووە" یەکینەکانی دژی تیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەشداری هەنگاوەکە دەبن و پشتیوانیی ئاسمانیشمان هەیە، ئەم هەنگاوە تا پێکهێنانی ئامانجەکان کە فەرماندەیی گشتی دەستنیشانی کردووە بەردەوام دەبێت.

 س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان