جیهانی
كاروانێكی سەربازی حەشد لە سوریا كراونەتە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، چەندین هێرشی قورس کراوەتە سەر گروپە چەکدارەکانی گرێدراوی ئێران لە نزیک سنوورەکانی عیراق و سوریا لە پارێزگای دێرەزۆر.
ئەو روانگەیە ئاماژەی بەوەشداوە ، چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێران و چەکدارە گرێدراوەکانی لە پارێزگای دێرەزۆر لە سنووری سوریا و عیراق روویداوە کە پێدەچێت لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بووبێت.
روانگەی سوری هەروەها رایگەیاندووە" ١٢ی ئەم مانگە کاروانێکی سەربازیی و لۆجستیی حەشدی شەعبی هاتوونەتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێران لە بوکەمال لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر".
س.ج