گێتی

ترەمپ وێنەی دوو سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی لادەبات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ وێنەی دوو سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی لادەبات
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی دوێنێ هەینی رایگەیاند وێنەی دوو لە سەرۆكەكانی پێشووی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی لابراوان و گۆڕدراون بە دوو وێنەی سەرۆكە كۆمارییەكانی ئەمەریكا كە پێش زیاتر لە سەدەیەك دەستبەكاربوون، ئەوانیش ولیام ماكلینی و تیۆدۆر رۆزفیلد، ماكلینی لە ساڵی 1901 تیرۆكرا و رۆزفێڵد بوو بە جێگرەوەی.

سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشكردووە "لە كۆشكی سپیدا نەریتێك پەیڕەو دەكرێت كە لەكاتی بۆنە فەرمییەكاندا وێنەی سەرۆكەكانی ئەمەریكا وەك نمایشكردن دادەنرێن لە كۆشكی سپیدا، ئەو دوو وێنەیەش بەهۆی بۆنەیەكی فەرمییەوە بووە كە لە 8/7/2020 سەرۆكی مەكسیك، ئەندرێس مانوێل لۆپێز سەردانی كۆشكی سپی كرد".

سەرچاوە ئەمەریكییەكە ئەوەشی راگەیاندووە "ئەو دوو وێنەیە یەكێكیان وێنەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكای سەر بە پارتی دیموكراتەكان بیل كلینتۆن (1993-2001) بووە و ئەوی دیكەشیان وێنەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكای سەر بە پارتی كۆمارییەكان جۆرج بووشی كوڕ (2001-2009) بووە كە هەردوو وێنەكە لە هۆڵی رەسمی دەروازەی كۆشكی سپیدا دانرابوون و هەموو رۆژێك چەند جارێك  دۆناڵد ترەمپ دەیبینین.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی هەردوو وێنەكەی كلینتۆن و بووش گواستراونەتەوە بۆ ژوورێكی بەكارنەهاتوو لە بارەگای سەرۆكایەتی و لەوێ‌ هەڵواسراون كە سەردانیكەرانی باڵا لەكاتی سەردانیكردنیان بۆ كۆشكی سپی ناچنە ئەو ژوورەوە تەنیا مەگەر سەردانیكەرانی ئاسایی بیبینن.

بەپێی ئەو نەریتەی كە 200 ساڵ پێشتر لە ئەمەریكا دانراوە، هەموو سەرۆكێكی ئەمەریكی لەكاتی دەستبەكاربوونیدا هەتا كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی فەرمانڕەواییەكەی، خۆی و خێزانەكەی لە كۆشكی سپیدا دەژین و هەموو چاوپێكەوتنێكی فەرمی تێدا ئەنجام دەدەن، جێگەی ئاماژەیە كۆشكی سپی پێكهاتووە لە لە 6 نهۆم و 132 ژوور كە گرنگترینیان نووسینگەی سەرۆكە.

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان