کوردستانی

شاندێك لە بەغداوە دەچێتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێك لە بەغداوە دەچێتە هەولێر
مەودا میدیا-

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی بە كۆبوونەوەكانی نێوانیان بدەن لە بارەی هەماهەنگی لە چەند ناوچەیەك كە سوپای عیراقی تێدایە.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "سێیەم كۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری كە هەفتەی پێشووتر لە بەغدا بەڕێوەچوو، بڕیاردرا كۆبوونەوەی چوارم لە شاری هەولێر بێت".

وتیشی "ئێمە چاوەڕێمان دەكرد هەفتەی پێشوو شاندی وەزارەتی بەرگری بێتە هەولێر، بەڵام دواخرا، چاوەڕێین ئەم هەفتەیە ئەو شاندە بێت و بەردەوامی بە كۆبوونەوەكان بدەین لە بارەی شێوازی هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپا لە چەند ناوچەیەكی شەڕ".

ئەوەشی خستەڕوو "تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە، بەڵام لێكتێگەشتنی باش هەیە لە نێوانمان و هەوڵدەدەین هەندێ ناوچە كە تیرۆرستانی رێكخراوی داعشی تێدایە بە هەماهەنگی بەڕێوەببرێن".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan