جیهانی
ئێران سندوقە رەشەكەی رادەستی فەرەنسا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێران سندوقە رەشەكەی فڕۆكە ئۆكرانییەكەی رادەستی وڵاتی فەرەنسا كرد بەمەبەستی خوێندنەوەی زانیارییەكانی ناو كە لە وڵاتی ئێران خرایە خوارەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "سندوقە رەشەكەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە، كە سەرەتای ئەمساڵ لە نزیك تاران خرایە خوارەوە رەوانەی فەرەنسا كراوە بۆ خوێندنەوەی زانیارییەكانی ناوی".
باس لەوەشكراوە "فڕۆكەكە دوو سندوقی رەشی تێدابووە و هەردووكی رەوانەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا كراون".
سەرەتای ئەمساڵ، فڕۆكەیەكی ئۆكرانی لە نزیك تارانی پایتەختی ئێران خرایە خوارەوە و بەهۆیەوە نزیكەی 200 سەرنشین كە خەڵكی چەند وڵاتێك بوون گیانیان لە دەستدا.
ه،ع