کوردستانی

خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا: سندوقی هەڵبژاردنەكانی سوریا لە ناوچەكانمان بوونی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا: سندوقی هەڵبژاردنەكانی سوریا لە ناوچەكانمان بوونی نییە
مەود ا میدیا-

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەكيان بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی سوریا نییە و سندوق لە ناوچەكانی ئەوان دانەنراوە، دەشڵێت، خوازیارین كۆبوونەوەی حكومەتی سوریاو هێزەكانی تر بكرێت بۆ نوسینەوەی دەستور.

لوقمان ئەحمی، وتەبێژی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند "سبەی یەكشەممە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان بەو هەڵبژاردنانەوە نییە".

باسی لەوەشكرد " هیچ سندوقێكی دەنگدان لە رۆژئاوای كوردستان دانانرێت، سورییەكان خوازیارن قەیرانی سوریا كە 10 ساڵە بەردەوامی هەیە بە ئاشتی چارەسەر بكرێن، بەڵام حكومەتی سوریا لەسەر رێبازی خۆی بەردەوامە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان خوازیارن كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت و حكومەتی سوریا داوا لە سەرجەم هێزە بەرهەڵستكارەكان و هێزە جیاوازەكانی سوریا بكات بەشداری بكەن و لە رێگەی گفتوگۆی نێوان سورییەكان و خۆیانەوە چارەسەری قەیرانەكە بكرێت، پرەنسیپە بنچینەیەكانی دەستور بنوسرێنەوە و هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمان بكرێت".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan