کوردستانی

کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئورومیە کە هەفتەی رابردوو بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لە دەستدا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە،رۆژی هەینی 17ی تەموزی 2020 شەمزین ئەحمەدی، کۆڵبەڕی لاوی خەڵکی ئورمیە کە ماوەی 8 رۆژە لە نەخۆشخانەیە بەهۆی ئەوەی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری وان لە باکووری کوردستان گیانی لە دەستدا.

شەمزین ئەحمەدی پێنج شەممەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی و رەوشەن جەهانگیری لە بەرزاییەکانی سۆما و برادسۆست کەوتبوونە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران و بریندار کرابوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan