کوردستانی

سیانزەیەمین دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیانزەیەمین دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەكشەممە سیانزەیەمین دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و کەسوکاری سێوان پێیان وایە ئەمە کۆتا دانیشتن دەبێت و بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

لە لێدوانێکیدا شەفیق نوری، مامی سێوان قادر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئاسایی بوونەوەی دەوامی دادگا سبەی سیانزەیەمین دانیشتنی دادگا لە بارەی كەیسی سێوان قادر بەرێوەدەچێت، هیچ شاهیدێك لەسەر كەیسەكە لە هەردوولا نەماوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە پێمان وایە چونكە هیچ شاهیدێكی كەیسەكە نەماوە، وتەی كۆتایی پارێزەرەكان لەسەر كەیسەكە وەردەگیرێت لە لایەن دادوەرەوە و بڕیاری كۆتایی لەسەر كەیسەكە دەدرێت، بەڵام نازانین هەر سبەی بڕیار دەدرێت یان دوادەخرێت بۆ كاتێكی تر".

كۆتایی ساڵی  2018 لە رووداوێكی سوتاندا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە شاری سلێمانی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی سوتان، دوای ئەوەی سێ منداڵەكەی دەستبەجێ گیانیان لە دەستدا، سێوان دوای یەك هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە ئەویش گیانی لە دەستدا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan