جیهانی

ئەنتۆنیۆ گۆتریش ئاشكرای دەكات 26 كەس نیوەی سەروەتی جیهانیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنتۆنیۆ گۆتریش ئاشكرای دەكات 26 كەس نیوەی سەروەتی جیهانیان هەیە
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند 26 كەس نیوەی سەروەتی جیهانیان هەیە، لەكاتێكدا زۆرینەی رەهای مرۆڤایەتی لە ژێر باری نایەكسانیدا دەژین.

ئەنتۆنیۆ گۆتریش،، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمیانەی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی نیلسۆن ماندیلا رایگەیاند "نایەكسانی تایبەتمەندی ئەم سەردەمەمانە، لە %70 ی دانیشتوانی جیهان لە ژێر زەختی نایەكسانی لە دابەشكردنی داهات و ساماندا دەژین"باسی لەوەش کرد "26 كەس لە جیهاندا سەروەتەكەیان یەكسانە بە نیوەی سەروەتی دانیشتوانی جیهان".

ئاماژەی بەوەشدا "بۆ گرتنی ئەو كەلێنە و هاتنەئارای گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی نوێ، دەبێت رێکكەوتننامەیەكی جیهانی نوێ بێتەئاراوە كە دابەشكردنی دەسەلات و سامان و رەخساندنی هەل بەشێویەكی فراوان و گشتی لەسەر ئاستی جیهان لەخۆ بگرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە نمونەیەكی نوێ لە ئیدارەدانی جیهانی بێتەكایەوە بۆ بەشدارییەكی تەواو و گشتی و یەكسان لە لەكاری دامەزراوە جیهانیەكان، ئەگەرنا رووبەڕووی چارەنوسێكی گەورە لە نایەكسانی و نەبوونی هاریكاری دەبینەوە وەك ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین لە رووبەڕووبونەوەی جیهانی بۆ بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

گۆتریش، ئەوەشی روونکردەوە "بروام وایە  نوینەرانی وڵاتانی تازەپیشەكەوتوو تووشی چارەنوسێكی گەورە دەبنەوە لە پرۆسەی درووستكردنی بریار لەسەر ئاستی جیهان".
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان