گێتی

جۆن بایدن ھانا بۆ موسڵمانان دەبات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆن بایدن ھانا بۆ موسڵمانان دەبات
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- ھێمن سەعید

جۆن بایدن، پاڵێوراوی پاڵپشتیكراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڵێنیدا كاربكات بۆ راستكردنەوەی دیدی نەرێنی بۆ جیهان وگۆڕینی بۆ دیگایەكی باشتر و ئاماژەشی بە فەرموودەیەكی پێغەمبەر محمد(د.خ) كرد.

لەمیانەی بەرنامەیەكی رێكخراوی(Emgage Action) بۆمافە سیاسییەكانی موسڵمانان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە سازكرا بوو بەناوی (لوتكەی یەك ملیۆن دەنگی موسڵمانان)، بایدن داوای لە موسڵمانانی وڵاتەكەی كرد پاڵپشتی بكەن لەبەرانبەریشدا بەڵێنیدا بە پشتیوانیكردنی هەموو كەمینە موسڵمانەكان لە جیهاندا و گەڕانەوەی شكۆ بۆ موسڵمانەكانی ئەمەریكا و بە شایستەی سەرۆكێكى زانین كە هاوكار بێت لەگەڵیان. 

بایدن بەلێنیدا بە لابردنی رێگری بەردەم زیارەتكارانى وڵاتانی ئیسلامی بۆ ئەمەریكا و وتی  "ئەگەر هەڵبژێردرێم بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەوا هەر لە یەكەم رۆژی دەستەبەكاربوونمدا كۆتی سەر هاتنە ناوەوەی موسڵمانانی وڵاتانی ئیسلامی هەڵدەگرم".

بۆ راكێشانی سەرنجی موسڵمانان، بایدن ئاماژەی بە فەرموودەیەكی پێغەمبەر محمد(د.خ) كرد و وتی "پێغەمبەر محمد دەفەرمووێت، ئەگەر خراپەیەكتان بینی بەدەست بیگۆڕن، ئەگەر نەتانتوانی بەدەم، ئەگەر ئەوەشتان پێنەكرا بە دڵ بیبوغزێنن"، هەروەها وتیشی "وەرن پێكەوە هەڵەكان راست بكەینەوە".

بایدن پەیامێكی ئاراستەی موسڵمانەكانی ئەمەریكا كرد و وتی "ئێوە شایستەی ژیانێكی باشترن و گرنگن بۆ خێزان و دراوسێ و كارەكانتان، هەروەها شایستەن بۆ كاركردن لە بەدیهێنانی ئاشتیدا"، هەروەها وتیشی "ئێوە شایستەی سەرۆكێكن  هاوكارتان بێت و پشتێوانیتان بكات".

لەبارەی موسڵمانەكانی ئەمەریكاشەوە، بایدن وتی "موسڵمانەكانی ئەمریكا رووبەرووی فشارێكی زۆر بوونەتەوە بەهۆی بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ گەیشتنی موسڵمانەكان بەدەسەڵات لەماوەی ئەو 4 ساڵەدا"، بایدن بەلێنیشدا بەبەشداریپێكردنی سەركردە موسڵمانەكان لە ئیدارەی سەرۆكایەتیەكەیدا، هەروەها پاڵپشتی لە مافی مرۆڤ و مافی كەمینە موسڵمانەكان كرد لە جیهاندا، وەك؛ رۆهینگا و ئیگۆر، هەروەها گرنگیدان بە ئەوانەی لە سوریا و یەمەن و غەززە دەژین، لەگەڵ درووستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەلەستینیەكان.

جێگای ئاماژەیە، رێكخراوی(Emgage Action) ماوەی 7 ساڵە دامەزراوە لە ویلایەتی فلۆریدا و  كاردەكات بۆ بەهێزكردنی دەنگی موسڵمانەكانی ئەمەریكا و بەكارهێنانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان