گێتی

بایدن، ترەمپى بە یەكەم سەرۆكی رەگەز پەرستی ئەمەریكا ناوبرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن، ترەمپى بە یەكەم سەرۆكی رەگەز پەرستی ئەمەریكا ناوبرد
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- ھێمن سەعید

پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، سەرۆکی ئەمەریکای وەك یەكەم سەرۆكی ئەمریكی رەگەز پەرست ناوبرد و سەرۆکی ئەمەریکاش  ئەو لێدوانانەی بایدنی بە سوکایەتی کردنی زیرەكانە ناوبرد

لە میانەی كۆنگرەیەكیدا کە لەگەڵ دەنگدەرانیدا لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە سازیكركرد، جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكان لەسەر هەڵوێستی دۆناڵد تەرمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەرانبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا کە بە ڤایرۆسی چینی یاخود ڤایرۆسی ووهان ناوى دەبات وتی "سەرۆك رەگەز پەرستی دەچێنێت".

بایدن رەخنەی لە ترەمپ گرتوو و وتیشی "ئەو رێگەیەی ترەمپ مامەڵەی لەگەڵ خەڵكیدا پێ دەكات لەسەربنەمای رەنگی مرۆڤ و رەگەزی نەتەوەیی و وە لەكوێوە هاتووە بەتەواوی قێزەونە".

پاڵێوراوی دیموكراتەكان روونیکردەوە "هیچ سەرۆكێكی كۆماریيەكان ئەوە ناكات، وە هیچ سەرۆكێكی دیموكراتییش بةهةمانشيێوە، رەگەز پەرستمان هەبووە، دۆزیویانەتەوە، هەولیانداوە هەلبژێردرێن بۆ سەرۆكایەتی ترەمپ یەكمینیانە ئەوەی كردبێت" و  بایدن باسی لەوەش کرد "هەڵمەتی ترامپ خەریكی فیكە لێدانە بۆ بردنەوەی بۆ ویلایەتی دووەم".

كاترینا بیرسون، گەورە راوێژكاری هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی ترەمپ ئەو لێدوانانەی بایدنی ناوبرد بە سوکایەتی زیرەكانەی دەنگدەرانی رەش، رایگەیاند "ترەمپ هەمووانی خۆشەدەوێت وە بەجدی كاردەكات بۆ بەهێزكردنی هەموو ئەمریكیەكان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان