کوردستانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا-

رێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، داوا لەو کەسانە دەکات کە بەرکەوتەیان لەگەڵی هەبووە پشکنین ئەنجام بدەن.

لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە رێکەوتت زەکی نووسیویەتی "ئازیزانم سڵاو دوای پشکنین دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تکایە ھەموو ئەو ھاوڕێ و خوشک و برایانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بێ ئاگایاننە بەریەککەوتنم لەگەڵیان ھەبووە بەداوای لێبوردنەوە ئاگاداری خۆیانبن و ھەستیان بەھەر نیشانەیەک کرد پشکنین بکەن".

Qaiwan
Qaiwan