کوردستانی

ئومێد خۆشناو لەبارەی وەرگرتنی پۆستێکی نوێوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد خۆشناو لەبارەی وەرگرتنی پۆستێکی نوێوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکیدا لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت  ئه‌و بابه‌ته‌ من دوورو نزیک ئاگادارنیم و به‌فه‌رمی که‌س له‌گه‌ڵ منی باس نه‌کردوه‌و لێی ئاگادارنییە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە "ماوه‌یه‌که‌ ده‌نگۆیه‌ک ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌رک و واجبێکی حزبی به‌ من باس ده‌کرێ، ئه‌وچه‌ند رۆژه‌ جارێکیتر هه‌مان باس قسه‌ی ده‌رباره‌وه‌ ده‌کرێت، بۆیه وێڕای سوپاس و ته‌قدیرم بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی خۆشحاڵیخۆیان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام خواستمه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ڕوونکرده‌وه‌یه‌ رایبگه‌یەنم که‌، ئه‌و بابه‌ته‌ من دوورو نزیک ئاگادارنیم و به‌فه‌رمی که‌س له‌گه‌ڵ منی باس نه‌کردوه‌و لێی ئاگادارنیم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "من له‌ ئه‌رک و واجبی خۆم به‌رده‌وامم و هه‌میشه‌ش ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شانمه‌ وه‌ک واجبێکی گه‌وره‌و ئه‌خلاقی سه‌یری ده‌که‌م و به‌هیچ جۆرێک به‌ پله‌و پایه‌ی نابینم، به‌ڵکو هه‌موو ژیانی خۆمم بۆی ته‌رخانکردوه‌و خوازیاری ئه‌وه‌م به‌ پشتیوانی و هاوکاری هه‌موولایه‌ک جوانترین و خاوێنترین و باشترین کار ئه‌دا بکه‌ین، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین شانازی ژیانی من که‌ له‌ هه‌موو خۆشیه‌کی ژیان و پله‌و پۆست و پاره‌ گه‌وره‌تره‌ ئه‌وه‌یه‌".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دووجار کاندیدی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان بوویمه‌و هه‌ردوو جاریش مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌نگده‌رانی پارتی بوویمه‌و تا له‌ژیان ماووم منه‌تبارو خزمه‌تکارو وه‌فادار ده‌بم، هه‌روه‌ها دووخول له‌سه‌ر یه‌ک جێگای باوه‌ڕی جه‌نابی سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تی پارتیمان بوویمه‌و ئه‌رکی سه‌رۆکی فراکسیۆنم خراوه‌ته‌ سه‌رشان و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ هه‌موو ڕۆژ له‌ خودای گه‌وره‌ داوا ده‌که‌م که‌ به‌و په‌ڕی تواناوه‌ له‌خزمه‌ت بم و، خیانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕه‌نج و ماندووبوونی خوێنی شه‌هیدان و زه‌حمه‌تی پارتیه‌کان بۆ کوردستان نه‌که‌ین".

لە کۆتایشدا باسی لەوەشکردووە "جارێکیتر لێره‌وه‌ ڕای ده‌گه‌ێنم، من به‌هیچ جۆرێک ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌نیم، بۆ یه‌که‌م جاریش لێره‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ من سوێندم خواردوه‌ به‌ خوێنی باوکی شه‌هیدم که‌، یه‌ک: تا ته‌مه‌نم هه‌یه‌ خزمه‌تی کوردستان و سه‌رۆک و پارتی و ڕێبازه‌که‌ی بکه‌م و دڵسوزی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و په‌یامه‌بم، دوو: سوێندم خواردوه‌که‌ قه‌ت داوای هیچ شوێن و کارێک نه‌که‌م و هیچ پۆستێک به‌ پایه‌ نه‌بینم، به‌ڵکو به‌ئه‌رک و واجب ببینم، سێ: من کادیری پارتیم و چ کارێک پارتی پێی باش بێت ئه‌و ده‌که‌ین و له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ک بین خزمه‌تکاری رێبازه‌که‌مان و پێشمه‌رگه‌ی سه‌رۆک و کوردستان ده‌بین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان