کوردستانی
سلێمانی- تۆمەتبارێك پاش رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك كە پێشتر سكاڵای لەسەر بووە، دوای ئەوەی روبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەتەوە دەستگیركراوە.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ مەودا نێردراوە رایدەگەیەنێت،" لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد،دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵا لەسەر تۆمەتبارێك تۆمار دەكات كە هەرەشەی لێكردووە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە لەسیتییەكانی دەروازە لەشاری سلێمانی، بەڵام تۆمەتبار بەدەمانچە روبەڕوی هێزە ئەمنییەكان بوەوە".
هەر لەو راگەیەندراوەدا هاتووە" پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا پاشنیوەڕۆی 2020/7/23 لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا كە بەتۆمەتبار بووە".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە" خۆشبەختانە روداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو، تەنها ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك فیشەكی بەركەوتووە. لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، أ ، م ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.ج