ئابووری

نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


 نرخی نەوت دابەزی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 24/7/2020 ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و نزیكەی لە %2 ی نرخەكەی لەدەستدا، ئەمەش بەڕای چاودێرانی بواری نەوت هۆكارەكەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانە بە كۆرۆنا.

نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان بە 43 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 41 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەڵام رایەكی جیاوازیش هەیە، پێی وایە بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی كۆرۆنا لە بەشێكی وڵاتان و بەردەوامی رێكەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەكی داهاتوو بە جێگیری دەمێنێتەوە، ئەم دابەزینەش كاتییە.

س.ج


Qaiwan
Qaiwan