گشتی
نووسەرە كوردەكە لە كۆتاییدا توانی مافی مانەوەی نیوزلەندا بەدەستبهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهرۆز بوچانی كە نوسەرێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە، لە ئەنجامدا توانی مافی مانەوە نیوزلەندا بەدەستبهێنێت.
بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، بوچانی پێش هەشت مانگ توانی لەرێگەی فیستیڤاڵێكی ئەدەبییەوە خۆی بگەیەنێتە نیوزلەندا، پاشان لە هەرێمی كرایسێرچ لەو وڵاتە مایەوە، هەرچەندە مۆڵەتی ڤیزەكەی بەسەرچووبوو.
بەهرۆز ئازارێكی زۆری بینی كاتێك ماوەی شەش ساڵ لە دوورگەیەكی ئوستورالیا وەك پەنابەر راگیرابوو، بەڵام لەكۆتاییدا توانی خۆی بگەیەنێتە نیوزلەندا و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش مافی مانەوەی وڵاتەكەیان پێدا.
لەوبارەیەوە ڤیۆنا وایتریدج، بەرپرسی خزمەتگوزارییەكانی كۆچ و كۆچبەران لە فەرمانگەی كۆچی نیوزلەندا، رایگەیاندووە" بوچانی وەك پەنابەر مافی مانەوەی نیوزلەندای بەدەستهێناوە ئەویش بەپێی رێككەوتننامەی ساڵی 1951 ی كۆچبەران".
بەڵام ڤیۆنا بەوتەی خۆی، بەهۆی پاراستنی یاسا و تایبەتمەندی كەسی، ئامادە نەبووە زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشكرا بكات.
بوچانی لەوبارەیەوە دەڵێت" زۆر دڵخۆشم كە ئێستا دڵنیا بوومەتەوە لە داهاتووم، لە كۆتاییدا منیش توانیم هەست بە دڵنیایی و دڵخۆشی بكەم".
بەهرۆز خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە چیاکان"ە کە لە کەمپێكی کۆچبەران لە دوورگەی مانوسی ژێر دەسەڵاتی ئوستڕالیا لەسەر مۆبایلەکەی لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی وەتسئەپ کتێبەکەی نووسی و بڵاویکردەوە.
بەهرۆز ساڵی 2013 چووە ئوستورالیا و زیاتر لە شەش ساڵیش لە دوورگەیەكی تایبەت بە مانەوەی پەنابەران گیری خوارد.
س.ج