عیراقی

عیراق:هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوكاریمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق:هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوكاریمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش
مەودا میدیا-

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق، رایگەیاند" هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش چەند پێگەیەكی دیكەی سەربازییان رادەستی هێزە عیراقییەكان كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە هاوپەیمانان بەردەوامن لە پشتیوانی عیراق لە بەرەنگاربوونەوەی داعش".

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی عیراقییە، فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە" هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەپێی خشتەیەكی كاتی سەرجەم سەربازگەكان رادەست بە هێزە عیراقییەكان دەكاتەوە، دوای ئەوەش رۆڵی ئەو هێزانە تەنها راوێژكردن دەبێت".

ئەو فەرماندەییە ئاماژەی بەوەشكردووە" لەچوارچێوەی رۆڵپێدانی هێزە عیراقیەكان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند سەربازگەیەكی نوێی رادەستی هێزە عیراقیەكان كردووەتەوە".

س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان