کوردستانی
فرۆكەخانەی سلێمانی ئامادەكاری كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، رەتیدەكاتەوە پێش ئەو وادەیەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دیاریكردووە، گەشتی ئاسایی دەستپێبكەنەوە.
دوای ئەوەی چەند هەواڵێك بڵاوبوویەوە، گوایە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق نیگەرانە لە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ درێژكردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان تا یەكی ئاب بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەند و داوای لە فڕۆكەخانەی سلێمانی كردووە گەشتەكانی دەستپێبكەنەوە و گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیان پێكردووەتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە.
لەوبارەیەوە، تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە مەودا میدیای راگەیاند" تا ئێستا تەنها گەشتە ناچارییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێن،بەڵام ئامادەكارییان كردووە تا هەر كۆمپانیایەك گەشتەكانی ئامادەبێت لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە ئەنجام بدرێت.
وتیشی" بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، تا 1/8/2020 گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە و تا ئەو كاتەش بەس گەشتە ناچارییەكان ئەنجام دەدرێن".
س.ج