کوردستانی
سبەینێ مزگەوتەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەینێ مزگەوتەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەكرێنەوە، لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمیش بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەبێت وەزارەتی ئەوقاف بڕیار بدات و دەسەڵاتیش دراوە بە پارێزگاری شارەكان لەوبارەیەوە بڕیار بدەن.
لەدوای سێ هەفتە لە داخستنی بڕیارە سبەینێ مزگەوتەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بكرێنەوە، بەڵام بۆ كردنەوەیان چەند مەرجێكیان دانراوە، وەك وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاماژەی پێداوە لەوانەش" دەبێت چەند خولەكێك پێش نوێژە فەرزەكان بكرێنەوە و نوێژی هەینی و جەژنیان تێدا ئەنجام نەدرێت".
پێشتریش بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاندبوو" چەند مزگەوتێك دیاری دەكرێن لەناو بازاڕ بۆ نوێژكردن و پێداویستی خەڵك ".
س.ج