ئابووری
سۆمۆ بڕی هەناردەی نەوتی عیراقی بۆ مانگی حوزەیران ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت"سۆمۆ" كە سەر بە وەزارەتی نەوتی عیراقە ، ئاماری داهاتی نەوتی عیراق و بڕی هەناردەی نەوتی بۆ دەرەوە ئاشكراكرد.
ئەو كۆمپانیایە لە بەیاننامەیەكدا كە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، رایگەیاندووە" مانگی رابردوو 84 ملیۆن و 489 هەزار و 16 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، داهاتەكەشی دوو ملیار و 871 ملیۆن دۆلار بووە".
ئەو كۆمپانیایە ئاماژەی بەوەشكردووە" لەو مانگەدا عیراق لەرێگەی كەركوكەوە سێ ملیۆن و 482 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كردوە، كە داهاتەكەی 130 ملیۆن و 635 هەزار دۆلار بووە". جێی ئاماژەیە، نرخی نەوت لە مانگی حوزەیران بۆ هەر بەرمیلێك بە (31.984) دۆلار دیاریكراوە كە ئەو نرخەش رێژەییە، نەوتی عیراقیش لەرێگەی (32) كۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەرەكانی عیراقەوە گواستراوەتەوە.
س.ج