کوردستانی
كارەبای سلێمانی دانیشتوانی ئەم گەڕەكە ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، هاوڵاتیانی گەڕەكی بەختیاری ئاگادار دەكاتەوە، رۆژی یەكشەممە بۆماوەی پێنج كاتژمێر كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( بەختیاری- بەرانبەر شاری جوان) دەكاتەوە، بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری 249، رۆژی یەكشەممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بەوهۆیەوە لەكاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی تاوەكو 12:00ی نیوەڕۆ، دانیشتوانی گەڕەكی بەختیاری كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت".
كارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە" بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە،ئەوەشی خستووەتەڕوو"لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیان پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر یەك لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە ".
س.ج