کوردستانی

لە تونێلی گەلی زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە تونێلی گەلی زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە تونێلی گەلی زاخۆ پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەناو تونێلەکەدا روودەدات و لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار دەبن و زیانێکی مادی زۆریش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە بە تایبەت ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بەهۆی پێکدادانەکەوە وەرگەڕاوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست مەودا میدیا گەیشتووە، شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00 لە تونێلی گەلی زاخۆ پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆبێل لە جۆرەکانی "هۆندای تۆکسۆن و دۆج" روویداوە لە ئەنجامدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان وەرگەڕاوە.

هەروەها، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس بریبدار بوون و زیانێکی مادی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە بەتایبەت هۆندا تۆکسۆنەکە.

س.س


Qaiwan
Qaiwan