کوردستانی
چەمچەماڵ شەوێکی خوێناویی بەڕێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە دوو رووداوی جیادا لە قەزای چەمـچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی کێشەی کۆمەڵاتییەوە دوو گەنجی تەمەن 19 ساڵ و 25 ساڵ بە فیشەک کوژران و تەرمی هەردووکیان رەوانی پزیشکی دادی سلێمانی کران.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00ی شەو لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ لەسەر شەقامی گشتیی پزیشکان گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بەناوی (دابان عادل) بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە پێنج فیشەکی بەردەکەوێت و گیان لەدەستدەدات، لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو رەوانی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "هەر هەمان شەو کاتژمێر 2:00 لە گوندی شۆراوی سەر بە ناحیەی کاکەمەندی قەزای چەمچەماڵ گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بەناوی (سیروان عارف) بەهۆی فیشەکەوە گیان لەدەستدەدات و دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".
س.س