کوردستانی

کەسێک بە فیشەک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە فیشەک کوژرا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ  لە گوندی ملەسوورە سەر بەناحیەی رزگاری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کەسێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی وتەی پۆلیس لەسەر رووداوەکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەوت کەس دەرچووە لە ئێستادا پۆلیس بەدوای تۆمەتباراندا دەگەڕێت.

 مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ شەمە لە گوندی ملەسوورە سەربەناحییەی رزگاریەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (نەوشیروان جلال محەمەد) لەدایکبووی 1985 هێندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەوتەی کەسوکاری ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسی لەسەر بوە تەقەیان لەناوبراو کردووەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەسەر سکاڵای کەسوکاری بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەوت کەس دەرچووە کەپێشتر لەسەر زەوی و زار کێشەیان بوەو کوژراو لەنێوانیان روویداوە".

 بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباران دەستیپێکردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان