کوردستانی
سوپای تورکیا ناوچەی حەفتانینی بۆردوومانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایدەگەیەنێت سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەری کۆبرا و هاوەن، ناوچەى حەفتانینی بۆردوومانکرد و بەوهۆیەشەوە ئاگر لە گوندێکی ناوچەکە کەوتووەتەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاندووە "شەوی رابردوو سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەری کۆبرا و هاوەن ناوچەى حەفتانینی بۆردوومانکرد بەو هۆیەشەوە گوندی بنکێ ئاگری گرتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بۆردوومانەکە کاتژمێرێکی خایاندووە و ئاگرەکە بەرەو گۆڕستانی گوندەکە تەشەنەی سەندووە"، بەڵام لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەهیچ زیانێکی گیانی نەکراوە.
س.س