کوردستانی

گۆڕانکاری لە بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکاری لە بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان گۆرانکاری تێدا دەکرێت و بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات بۆ زیادکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان پێویستە پەرلەمانى عیراق رەزامەندی دەرببرێت.

 مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەبارەت بە زیادکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان رایگەیاندووە، "بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان گۆرانکاری تێدا دەکرێت و چەند خواردنێکی بۆ زیاد دەکرێت".

لە لایەکی تریشەوە نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەرى گشتی وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى هەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەگەر مادە خۆراکییەکان زیاد بکەن، ئەوا پێویستى بە بودجەیەکى زۆر هەیە و پێویستە پەرلەمانى عیراق رەزامەندی دەرببرێت".

دەشڵێت "ئەو مادە خۆراکییانەى ئێستا لە بریکارەکانەوە دابەشدەکرێت کوالێتی نزمە و زۆرینەى هاوڵاتییان ئەو خۆراکانە بە نرخێکى کەم دەفرۆشنەوە پێویستە گۆڕانکاریى لە کوالێتیەکەی بکرێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

پرۆژە ناوازەکانی بواری ژینگە

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ناڵەی ژنێک پێویستە هەموومان راچڵەکێنێ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە