ئەدەب و هونەر

پزیشكێكی پسپۆڕ باس لە سوودەكانی جوانكاری دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشكێكی پسپۆڕ باس لە سوودەكانی جوانكاری دەكات
مەودا میدیا-

پزیشكێكی پسپۆڕ باس لەوە دەكات، جوانکاری پزیشکی یەکێکە لەو رێگایانەی کە دەتوانین شێوەو پێست و تێکچوونە بۆماوەییەکانی مرۆڤی پێ چاکبکەینەوەو جوانکاریشی تیدا بکرێت.

دكتۆرە گەشین كەمال دەڵێت "گرنگی جوانکاری پزیشکی ئەوەیە کە تەنھا پزیشکان و پسپۆڕانی جوانکاری دەتوانن ئەنجامی بدەن، ھەروەھا لە زۆربەی کەیسەکاندا زیانی لاوەکی نییە و ئەو پێکھاتانەی بەکاردەھێنرێت سەرجەمی بە شێوەیەکە کە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ خانەکانی لەشی مرۆڤداو دەبێتەوە بە بەشێکی ئاسایی لەشی مرۆڤ".

هەروەها باسی لە سوودەكانی كردووە كە بریتین لە:

- لە رووی دەرونییەوە ھەست بە ئارامی دەکەیت.
- متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات لای ئەو کەسانەی جوانکاری ئەنجام دەدەن.
- پێست لە چرچی و وشکبوونەوەو شۆڕبونەوە دەپارێزێت و جوان و توندو تەڕی دەکاتەوە.
- خاڵ و پەڵەو سوتاوی و تاتۆ سەر پێست ناھێڵێت و پێست دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی پێشتر.
- چارەسەری ھەموو ئەو ناڕێکییانە دەکات کە لە زگماکەوە مرۆڤ ھەیەتی.
- جوانی بە روخسار و پێست لەش دەبەخشێت.
- جوانکاری پزیشکی ماوەیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە بەبەراوەرد بە چارەسەرەکان لە رێگەی دەرمانەوە.
- لە کاتی سەرنەکەوتنی جوانکاریدا دەتوانرێت جارێکی تر نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدرێتەوە.
- لە رووی زانستی و پزیشکی و ئاینییەوە رێگەپێدراوە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن